AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٩ ٠٩:٤٤

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی تاران؛

گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکانیان زۆر گرینگە

گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکانیان زۆر گرینگە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکانیان یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ڕەوتی ئاستانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە حەوتەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە کە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو، وتی: ڕەوتی ئاستانە تەنیا پلەتفۆرمێکە کە هەنگاوی پێویستی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا هەڵگرتووە. ئێمە لە ساڵی 2019 ئیزنمان نەدا لە هەندێک لە گرووپەکان بە شێوەی ئامێر کەڵکوەربگیردرێت و ئێستاش درێژە دەدەینە شەڕ لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان.

ناوبراو وتیشی: چاوەڕوانین ڕووسیا و ئێران لەپاڵ تورکیا بن. گرووپە ترۆریستییەکان لە سووریا کێشەی تورکیان. تیرۆریزم هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریاش.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: شەڕی تورکیا لەگەڵ داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت. ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانە ئەبێ ڕیشەکێش بکرێن. لە داهاتووی ناوچەکە ئەو گرووپە تیرۆریستیانە هیچ پێگەیەکیان نییە.

ئەردۆغان هەروەها لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا وتی: ئامانجی ئێمە چارەسەری قەیران و پێکدادان لە سووریایە. ئێمە پێمان وایە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ئەبێ درێژەی هەبێت.

News ID 42856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha